گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ئاشکرا کرا

2021.02.13 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەنجامی ھەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرا کرا و کامیل قادر بووە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەنجامی کۆتایی:
شێخ کامیل قادر، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی (41 دەنگ)
سەفین مەلا قەرە، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان (40 دەنگ)
ئاسۆ رەحیم، سکرتێری کاروباری باژێرەکان (34 دەنگ)

May be an image of 3 people and text

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (13ی شوباتی 2021)، پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی تەواوکاری خانەی ڕاپەڕاندن ئەنجامدرا کە پرۆسەکە لەژێر چاودێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و بە سەرپەرشتی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو بۆ پڕکردنەوەی شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندن.

 

هەریەکە لە (کامیل قادر) بۆ پۆستی (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی) و (سەفین مەلا قەرە) بۆ پۆستى (سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان) و (ئاسۆ رەحیم) وەک (سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) هەڵبژێردران.

 

بزوتنەوەی گۆڕان هەیکەلیەتی ڕێکخراوەیی بەشێوەیەکی ئاسۆییە و بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، جڤاتی نیشتیمانی دامەزراوەی سەرکردایەتی بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێڕی و دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە و بەرزترین دەسەڵاتە لەنێوان دوو هەڵبژاردندا.