گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران و ئەمریکا

ئیدارەی بایدن ئێران بێئومێد دەکات.. ’’هەرگیز ئەوە نابێت’’

2021.02.13 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەی بایدن ئێران بێئومێد دەکات.. ’’هەرگیز ئەوە نابێت’’

ناس کورد-
ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا جەختی دەکاتەوە لەوەى "هەرگیز ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی،بەبێ گوێدانە نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران و دەرچوونی ئەو کەسانەی پێیان دەوترێت "ڕیفۆرمخواز".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەو هەڵویستەی ئەمریکا لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ئێران مەترسی لەدەستدانی ئەو دەرفەتەی هەیە بۆ دەستپێکردنی هەوڵی دیبلۆماسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی 2015ی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و دەستی کردووەتەوە بە بەرهەمهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەوەش ئێران دەرفەتی گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ کەم دەکاتەوە.

 

هەروەها دەڵێت، "بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ئێران پابەندە بە نەپیتاندنی یۆرانیۆم و توێژینەوە و گەشەپێدانی کانزایی یۆرانیۆم بۆ ماوەی 15 ساڵ".

 

بۆیە لە وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا دەڵێت، پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە، کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بەبێ بوونی هیچ پاساوێکی باوەڕپێکراو، حاڵەتێکی مەترسیدارە، بۆ ئەوەش داوا لە ئێران دەکات بێ دواکەوتن کۆتایی بهێنێت بەو کارەی خۆیان لە هەر پێشێلکارییەکی زیاتری پابەندە ئەتۆمیەکانیان بەدوور بگرن.

 

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە کە جۆ بایدن لەو کاتەوەی کاندید بووە ڕوون و ئاشکرا ئەوەی وتووە کە "ئێرانێکی خاوەن چەکی ناوەکی ناناسێت"، ئەوەش بۆ دڵنیابوونە لەوەی ئێران هەرگیز ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.


لەبارەى چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئەمریکا لەگەڵ ئەم پرسە لەبەر ڕۆشنایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە مانگی حوزەیراندا، باس لەوەکرا، "لە ڕوانگەی ئاسایشی نەتەوەییمان، ئاسایشی هاوبەش و هاوپەمانانمان لە ناوچەکەدا"، جەخت دەکەینەوە لەوەی "سیاسەتی بایدن لە بنەڕەتدا ئەوەیە تێبگات کە ئێران ناتوانێت ڕێگە بە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بدات ئەمە بۆ ئێمە وەک بنەمایەکی بنەڕەتی دەمێنێتەوە، بە بێ گوێدانە هەڵبژاردنەکانی ئێران" و جەختی کردەوە لەوەی "ئەگەر ئێران پابەندبوونی تەواوی خۆی بە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ەوە دەست پێ بکاتەوە، ئێمەش هەمان شت دەکەین"

 

هەروەک ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکانی ئێران کرد لە پەرەسەندنی جبەخانەی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بالستیکەکان و هێرشە بەردەوامەکانی لە ڕێگەی میلیشیاکانیەوە لە عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن و دەستتێوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و ناسەقامگیری ی هەرێمی.

 

وتیشی، "باوەڕ ناکەم ڕێگە بە پێشکەوتنەکان بدەین لە شوێنێکی تر گۆڕانکاری بسەپێنن لەم نزیکبوونەوەیە".

 

هاوکات ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانیی "ئیرنا" چەند وتەیەکی عەمید حسێن دهقان، ڕاوێژکاری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ پاراستن و خزمەتگوزاری لۆجستی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ ڕۆژنامەی "گاردیان "ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، "ئەمەریکا، لە بارودۆخێکدا نییە مەرجەکانی گەڕانەوە دیاری بکات".

 

لەبارەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دهقان وتی، "ئەو ڕێککەوتنەیان پێشێلکردووە، بۆیە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ دانوستان، پێویستە ڕێوشوێنە تاکلایەنە نایاساییەکان بەرامبەر ئێران بشکێنن، سەرەتا پەیمانەکەیان جێبەجێ بکەن".