گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پیاوێک پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ سەگەگەی بەجێهێشت

2021.02.13 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ سەگەگەی بەجێهێشت

ناس کورد-

پیاوێکى بازرگان لە ویلایەتى تێنیسى ئەمریکی پێش ئەوەى لە تەمەنى 84 ساڵیدا کۆچى دوایى بکات، بڕى پێنج ملیۆن دۆلارى بۆ چاودێریکردنى سەگەکەی بەجێهێشت کە تەمەنى هەشت ساڵە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى WTVF کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بیڵ بەزۆرى گەشتى کردووە و ویستوویەتى کەسێک گرنگى بە سەگەکەى (لولو) بدات لەکاتى ئامادەنەبوونى خۆى، بۆ ئەو مەبەستەش سەرپەرشتیارێکى بۆ داناوە بە ناوى بیرتۆن.

 

لە وەسێتنامەیەکدا بیڵ نوسیوویەتى: "لەڕاستیدا نازانم چ بڵێم بەڵام ئەوەى دەتوانم بڵێم سەگەکەم خۆشدەوێت و هاوڕێیەکى دڵسۆزە".

 

وێنەی لولو لەگەڵ بەخێوکەرەکەیدا

RAW_frame_23817.jpeg

لە وەسیتنامەکەشیدا بیڵ بڕى پێنج ملیۆن دۆلارى تەرخانکردووە بۆ سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنى سەگەکەى.

 

ماڵپەڕەکە دەشڵێت، بەمدواییانە خەڵکانێکى زۆر بەشێکى گەورەیان لە سەروەت و سامانەکەیان بۆ ئاژەڵە ماڵییەکانیان بەجێهێڵاوە لەوانە لۆنیا هامێڵسى خاوەن زنجیرەیەک هوتێلى گرانبەها لە ئەمەریکا کە ساڵى 2007 کۆچى دواییکرد بڕى 12 ملیۆن دۆلارى بۆ سەگەکانى بەجێهێشت.

 

هەروەها مۆریاڵ سایبێستى ژنە بازرگان 100 هەزار دۆلارى بۆ سەگەکانى بەجێهێشت و لۆرین باکاڵى هونەرمەندى بەناوبانگیش بڕى 10 هەزار دۆلارى بۆ سەرپەرشتیکردنى سەگەکانى بەجێهێشت.