گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخی کۆرۆنا

نیشاندەری کۆرۆنا لە جیهاندا خاو بووەتەوە بەڵام لە عێراقدا خێراتر

2021.02.13 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
نیشاندەری کۆرۆنا لە جیهاندا خاو بووەتەوە بەڵام لە عێراقدا خێراتر

ناس کورد-

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهاندا بەرەو دابەزین دەچێت و گەیشتە نزمترین ئاست لە تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، بەڵام لەوانەیە ژمارەکان ڕەنگدانەوەى ڕاستەقینەی دۆخەکە نەبن ئەوەش بەهۆی جیاوازی زۆری سیاسەتی وڵات لە پشکنین و دۆزینەوەى توشبووانی پەتاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بە پێچەوانەوە، دۆخەکە لە عێراق جیاوازە و بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، بەو هۆیەشەوە تەندروستیی عێراق داوای ڕێکاری و بڕیاری توند و یەکلاکەرەوە دەکات بۆ ڕێگری لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی پەتاکە.

 

ماوەی مانگێکە نیشاندەری کۆرۆنا بە بەردەوامی ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، هەفتەی ڕابردوو 412 هەزار و 700 توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا تۆمار کراون، ئەوەش بەپێی ئاماری ئاژانسی فرانس پرێس.

 

لە ڕۆژی 5 تاوەکو 11ی کانونی دووەمی ئەمساڵ، ژماری توشبوونی هەفتانە لە جیهاندا گەیشتە لوتکە و 743 هەزار توشبووی نوێ تۆمار کران، بەڵام هەفتەی ڕابردوو ژمارەکە بە ڕێژەی 16% کەمی کردووە.

 

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ژماری توشبوونی ڕۆژانە بۆ نیوە (44.5%) کەمی کردووە، ئەوەش لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە ڕووی نەداوە.

 

ئەنتۆنیۆ فلاهولت، زانای ناسراوی پەتاکان لە پەیمانگای تەندروستیی جیهانی لە زانکۆی جنێف دەڵێت، "پاشەکشێی پەتاکە لە جیهاندا ڕوویداوە، پێویستە لە هەڵەکانی ڕابردوو وانە فێربین"، مەبەستی ئەنتۆنیۆ زوو هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ بوو لە هاوینی 2020 لە ئەوروپا.

 

لە هەفتەی ڕابردوودا زۆرترین کەمبوونەوە لە دوو وڵات ڕوویان داوە کە قەدەغەی هاتوچۆی تێیدا کە ئەوانیش پرتوگال (54% - چوار هەزار و 200 توشبوو) و ئیسرائیلن (39% - چوار هەزار و 400 توشبوو).


بەڵام عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکە تێیدا خێرا دەبێت کە بەڕێژەی 81% زیاد دەکات و ڕۆژانە زیاتر لە هەزار و 800 توشبووی نوێی هەیە، پاشان ئوردن دێت کە ئەویش 34% زیاد دەکات و ڕۆژانە هەزار و 500 توشبووی هەیە.

 

هەفتەی ڕابردوو، ئەمریکا زۆرترین ژمارەی مردنی بە پەتاکە تۆمار کرد کە دوو هەزار و 748 حاڵەت بوو، پاشان مەکسیک هەزار و 187 حاڵەت، پاشان بەرازیل هەزار و 58 حاڵەت.