گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو تاوانی قێزەون

بەهۆی 100 هەزار دینارەوە هاوڕێکەی خۆی کوشت و تەرمەکەشى فڕێ دا

2021.02.13 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی 100 هەزار دینارەوە هاوڕێکەی خۆی کوشت و تەرمەکەشى فڕێ دا

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکرای کرد، کەسێک لە شارى کەربەلا بەهۆى 100 هەزار دینارەوە هاوڕێکەى دەکوژێت و دواتر تەرمەکەى فڕیدەداتە ڕووبارى دیجلەوە، هاوکات لە بەغداش کەسێکى تر مامى خۆى کوشت و تەرمەکەشى دەسوتێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى شارەکە تەرمێکى دۆزیوەتەوە کە فڕێدراوەتە ناو ڕووبارەکەوە لە ناوەڕاستى شارەکە کە لە بیستەکانى تەمەندایە و دەستبەجێش تیمێکى لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕوداوە پێکهێنراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دواى لێکۆڵینەوەیەکى چڕوپڕ و کۆکردنەوەى زانیارییەکان تیمەکە توانیویانە بکوژەکە دەستگیربکەن و دانیشى بەتاوانەکەیدا ناوە کە لەبەرامبەر 100 هەزار دیناردا کە لەلاى کوژراوەکە بووە ئەو تاوانەى ئەنجامداوە.

 

دەشڵێت، تۆمەتبارەکە لەو کەسانەیە مادەى هۆبەر بەکاردەهێنیت و لەئێستاشدا ڕوداوەکە لە دادگاییە و لەژێر لێکۆڵینەوەى یاساییدایە.



هاوکات ڕوداوێکى تردا، وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، بەشى پۆلیسى ئەبوغرێب لە بەغدا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە مامى خۆى کوشتووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، تۆمەتبارەکە هەستاوە بەکوشتن و دواتر سوتاندنى جەستەکەى هەوڵى شاردنەوەى تاوانەکەشى لە شوێنى نیشتەجێبوونى مامى داوە.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بە هەوڵەکانى پۆلیسى بەغدا تاوانەکە ئاشکرا کراوە و تۆمەتبارەکەش دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و ڕەوانەى دادگاش کراوە و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.