شانەی قەیرانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا، سبەی تاوتوێی ئەوە دەكەن دەوام بەرێژەی 50% كەم بكەنەوە و بۆ ماوەی دوو هەفتەش خوێندن بكەن بە ئۆن لاین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند،سەنتەرەكانی چاودێری پەتا تێبینی چەند شتێكی جێگە نیگەرانییان كردووە لەبارەی زیادبوونی ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا، ئەمەش پێویستی بە پاڵپشتی لیژنەی باڵای تەندروستی نیشتمانی هەیە.
هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا، جێگری سەرۆكی شانەی قەیرانی پەرلەمانی عێراق جەواد موسەوی ئەوەی ئاشكراكرد رۆژی شەممە (13 شوباتی 2021) لیژنەكەیان تاوتوێی هەڵپەساردنی دەوانی خوێندن لەزانكۆ و پەیمانگاكان دەكات بۆ ماوەی دوو هەفتە و پشت بەستن بەخوێندنی ئۆن لاین.
هەر لەمبارەیەشەوە لیژنەكەی پەرلەمان لەڕێگەی رۆژنامەی فەرمی عێراقەوە ئەوەیان ئاشكراكردووە كە تاوتوێی كەمكردنەوەی دەوام دەكەن لە فەرمانەگان بەرێژەی 50%.