گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لە 24 کاتژمێرى رابردوو چوار ڕوداوى هاتووچۆ لەدەڤەرى ڕاپەڕین ڕوویدا

2021.02.12 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
لە 24 کاتژمێرى رابردوو چوار ڕوداوى هاتووچۆ لەدەڤەرى ڕاپەڕین ڕوویدا

ناس کورد- 

ئەمڕۆ لەدەڤەرى ڕاپەڕین چوار ڕووداوى ئۆتۆمبیل لەناوچە جیاجیاکانى ئەو سنورەدا ڕوویداوە و لەئەنجامدا مناڵێک گیانى لەدەستداوە و چەند کەسێکیش برینداربوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

پەیامنێرى "ناس کورد" لەدەڤەرى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسنورەکە چوار ڕوداوى هاتووچۆ ڕویداوە کە گیانلەدەستدانى مناڵێک و برینداربوونى چەند کەسێکى لێکەوتووەتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ هەینى 12ى شوباتى 2021،  لەناحیەى چوارقوڕنە ئۆتۆمبیلێکى بارهەڵگرى جۆرى میتسۆبۆشى مناڵێکى شێلاوە و بەو هۆیەشەوە گیانى لەدەستداوە.

 

ڕووداوى دووەمیش لەدەربەندى ڕانیە ڕوویداوە و پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ سکیکلێکدا بووە و قوربانى لێنەکەوتووەتەوە، هەر بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى "ناس کورد" ڕوداوى سێیەم لەناحیەى حاجیاوا بووە و پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مازدادا بووە و قوربانى لێنەکەوتووەتەوە.

 

سەر لەئێوارەى ئەمڕۆش لەناوچەى هیزۆپ پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبیلێکى جۆرى نیسان و ئەڤەلۆندا ڕوویداوە و لەئەنجامدا سێ سەرنشینى ئەو دوو ئۆتۆمبیلە برینداربوون.