گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى هەپەگە لەبارەى زیانەکانى سوپاى تورکیا لەشەڕى چیاى گارە 

2021.02.12 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى هەپەگە لەبارەى زیانەکانى سوپاى تورکیا لەشەڕى چیاى گارە 

ناس کورد- 

ناوەندى ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لەهێرش و پێکدادانەکانى سوپاى تورکیا لەناوچەى گارە 30 سەربازى ئەو سوپایە بەدەستى گەریلاکانى پەکەکە کوژراون و ژمارەیەکى زۆریشیان گەمارۆدراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە (12ى شوباتى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، لە 10ى شوباتى ئەم مانگەوە هێرشى سوپاى تورک بۆ ناوچەکانى گارە بەردەوامە و گەریلاکانى پەکەکەش بەردەوامن لەبەرپەرچدانەوەى ئەو هێرشانە.

 

لەبارەى کوژراوەکانى سوپاى تورکیاوە لەو شەڕەدا، هەیەگە دەشڵێت، تا ئێستا 30 سەربازى سوپاى تورک کوژراون و ئەوانەش کە لەبارەى قوربانیەکانى گەریلاوە تورکیا بڵاوى دەکاتەوە ڕاست نین.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هێزەکانى تورک هەوڵیانداوە لەخەتى ئەرگەنێ و سیانێى جێگیر ببن و لەهەرێمى گارە بڵاوە بکەن بەڵام گەریلاکان بەرپەچیانداونەتەوە و لەو هەڵەیاندا تێکشکاون و لەچەند ناوچەیەکیش گەمارۆ دراون و سوپاى تورک تەنها دەیەوێت بەفڕۆکە جەنگییەکانى سەربازەکانى بپارێزێت.

 

هەپەگە باسى لەوەش کردووە، هیچ زانیارییەک نیە لەسەر بەشدارى چەکدارانى پارتى لەو هێرشیانەى سەر گارەدا بەڵام تا ئێستا لەسەر دۆخەکە بێدەنگە بەتایبەتى چوونى سوپاى تورک بۆ بەعشیقە و دواتر پەڕینەوەیان بۆ ناوچەکانى گارە.