گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

داوایەکى تورکیا لە ئیدارەى بایدن لەبارەى ڕۆژئاواى کوردستان 

2021.02.12 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکى تورکیا لە ئیدارەى بایدن لەبارەى ڕۆژئاواى کوردستان 

ناس کورد- 

سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا دەکات، پاڵپشتییە سەربازییەکانى بۆ ڕۆژئاواى کوردستان ڕابگرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژى سەرۆکایەتى تورکیا (12ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بەپێویستى دەزانێت ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا پاڵپشتیەکانى خۆى بۆ کوردانى ڕۆژئاوا و هەروەها چالاکییەکانى گولەنییەکانى تورکیاش لەسەر خاکى ئەو وڵاتە، ڕابگرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو پرسە ئەگەرى ئەوەى هەیە پەیوەندییەکانى نێوان واشنتۆن و ئەنکەرە زیاتر بەرەو ئاڵۆزى بەرێت.

 

لەکاتى شەڕى دژى داعشدا ئەمەریکا پاڵپشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و یەکینەکانى پاراستنى گەلى کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە لەسوریادا.

 

بەپێى شارەزایانیش تورکیا ترسى لەوە هەیە ئەو پاڵپشتیە سەربازییانەى ئەمەریکا لەلایەن کوردى ڕۆژئاوا لەدژى ئۆپراسیۆنەکانى بەکاربهێنێت بەتایبەت ئەو شوێنانەى لەسەردەمى ویلایەتى ترەمپدا تورکیا لەڕۆژئاواى کوردستان داگیرى کردن.

 

پێشتریش سەرۆکایەتى تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکەیان لە چیاى گارە لە باشورى کوردستان بە هەماهەنگى لەگەڵ هەولێر و بەغدا  ئەنجامدراوە و هۆشدارى ئەوەشیدا "ئۆپراسیۆنى شنگالیش بەڕێوەیە".  

  

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژى سەرۆکایەتى تورکیا (12ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ میدیا تورکییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند "تورکیا بەهەماهەنگى لەگەڵ هەولێر و بەغدا هێرشى بۆ سەر (پەکەکە) لەباکورى عێراق ئەنجامداوە".  

  

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، تورکیا پێشوازى لەڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا دەکات لە9 ى تشرینى یەکەمى ساڵى 2020 بۆ دەرکردنى (پەکەکە) لەناوچەى شنگال.  

  

کاڵن بەپێویستیزانیوە هەر چالاکییەکى دژى تورکیا لەسەرتاپاى خاکى عێراقدا بنەبڕ بکرێت نەک تەنها لەناوچەى شنگال.  

  

وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، شنگال هەنگاوى یەکەم و تەنها سەرەتا بوو و پێشوازیشیان لەوە کردووە و هەوڵى کۆتایهێنان بە (پەکەکە) دەدەن.  

  

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دەکرێت شێواز و چوارچێوەى قوڵى ئەو ئۆپراسیۆنانە بەهەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق دیارى بکرێن و هەموو هەنگاوێکیش بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر و سوپا و هەواڵگری تورکیاش هەستاون بەهەڵسەنگاندنى هەموو پێداویستیەک لەو چوارچێوەیەدا.  

  

کاڵن جەختى کردەوە "تورکیا هەموو ڕێوشوێنێکى خۆپارێزى لەدژى پەکەکە دەگرێتە بەر و هێشتا ئۆپراسیۆنى شنگالیش ماوە".  

  

بەرەبەیانى (چوارشەممە 10ی شوباتی 2021) سوپاى تورکیا بۆردومانى چیاى گارەى سەر بەپارێزگاى دهۆکى کرد و دواتر لە ڕێگەى هەلیکۆپتەرەوە هێزى دابەزاند و شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو هێزە و گەریلاکانى پەکەکە سەریهەڵدا.      

  

چیاى گارە 50 کیلۆمەتر لە دهۆکەو دوورە و دوو هەزار و 150 مەتر لە ئاستى رووى دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر سۆلاڤ و بامەڕنێ.