گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکێتى لەسەر دەستگیرکردنى کادرێکى لە بادینان هاتە دەنگ ’جێگەى قبوڵ نییە’

2021.02.12 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى لەسەر دەستگیرکردنى کادرێکى لە بادینان هاتە دەنگ ’جێگەى قبوڵ نییە’

ناس کورد-

لەسەر دەستگیرکردنى کادرێکى حزبەکەى لە سنورى پارێزگاى دهۆک بە تۆمەتى بوونى پەیوەندى بە پەکەکەوە ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "جێگەى قبوڵ نییە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى و لێپرسراوى مەڵبەندى چوارى دهۆکى یەکێتى (12ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد ئاماژەى بەوە کرد "وەکو هەموو  کەس و لایەنێک دەزانێت ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ھەڤاڵ نەزیر بەرواری کادری کاروباری کۆمەڵایەتی (ی.ن.ک) لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (pkk) لەلایەن ھێزیکی ئاسایشی سنورەکە دەستگیرکراوە، ئێمە وەک مەڵبەندی چواری دھۆک ئیدانەی ئەم جۆرە گرتنە بەتوندی دەکەین".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە هەمان شێوە ئیدانەی ھەموو  ئەو دەستبەسەرکردنە ناڕەوایانە دەکەین کە بەبێ ھۆکار لە بادینان دەکرێت، چونکە بەراستی بادینان بۆتە جێگای زیندانی سیاسی، ئەمەش جێگای قبوڵ کردن نیە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا سەرکردایەتییەکەى یەکێتى، داوا دەکات ھەرچی زووە کادرەکەیان و زیندانیانی تری بادینان ئازاد بکرێن و رونیشکراوەتەوە "ئەم شێوازی گرتنە و زیندانکردنە بەبێ تۆمەت و بێ بڕیاری دادگا دوورە لە عورفی یاسایی. وەک (ی.ن.ک) لە سنوری دەڤەری بادینان دژی ئەم شێوازی رەفتارەین، ھیوادارین دووبارە نەبێتەوە.