گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانیکردنی سزادراوان لە رۆژانی جەژندا بەم جۆرە دەبێت

2019.05.28 - 14:50
سەردانیکردنی سزادراوان لە رۆژانی جەژندا بەم جۆرە دەبێت
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە سەردانیکردنی سزادراوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا بە هیچ شێوەیەك سەردانیكردن ناکرێت. . بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی، لە دووەم ڕۆژی جەژندا ڕێگە بە ژنان دەدرێت سەردانی سزادراوان بكەن و سێهەم ڕۆژی جەژنیش ڕێگە بە سەردانیكردنی پیاوان دەدرێت. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، سەردانیكردن تەنیا بۆ كەسوكاری پلە (1 و2)ی سزادراوان دەبێت و بەپێویستیشیدەزانێت هاوڵاتی لەكاتی سەردانیكردندا پێناسی باری شارستانی پێبێت. .