گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێكی مالیكی: بودجەی كوردستان لە رێگەی سۆمۆوە چارەسەر دەكرێت

2021.02.12 - 21:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێكی مالیكی: بودجەی كوردستان لە رێگەی سۆمۆوە چارەسەر دەكرێت

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا ڕایدەگەیەنێت، سازانێکى پەرلەمانى و حکومیى بۆ تێپەڕاندنى بودجە لەئارادایە و پشکى هەرێمى كوردستان لە رێگەی سۆمۆوە چارەسەر دەكرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەبدولئیلا نائیلى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا (12ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى (بەغداد ئەلیەوم) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، سازانێکى پەرلەمانى و حکومیى بەمەبەستى تێپەڕاندنى پڕۆژە بودجەى 2021 هەیە بۆ ئەوەى هەفتەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە و هەردوو لایەنى پەرلەمانى و حکومی لەسەر زۆر بەندى بودجەکە ڕێکەوتوون.

 

لەبارەى هەرێمى کوردستانیشەوە، ئەو پەرلەمانتارە ڕونیکردەوە، هێشتا دانوستانەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا بەردەوامە بەڵام بۆ گەیشتن بەڕێکەوتنى تەواو ئاستەمە و دەشبێت ئەو پرسە لەبەندێکى بودجەکەدا چارەسەر بکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو بەندەى هەرێمى کوردستان پابەند دەکات بەڕادەستکردنى نەوت بەکۆمپانیاى سۆمۆ هەروەکو پارێزگاکانى ترى بەرهەمهێنەرى نەوت.

 

پێشتریش محەمەد شەبەکى ئەندامى لیژنەى دارایى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، دیاریکردنى کاتى دەنگدان لەسەر بودجەکە پشتدەبەستێت بە یەکلایى کردنەوەى ناکۆکییەکانى نێوان هەرێم و فیدراڵ لەسەر پرسى دارایى و نەوت لەنێوان هەردوولادا.