گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى گەورەى تۆمارکرد

2021.02.12 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى گەورەى تۆمارکرد

ناس کورد-

نرخى نەوت لە مامەڵە جیهانییەکاندا بەرزبوونەوەیەکى گەورەى تۆمارکرد و نرخى هەر بەرمیلێک 62 دۆلارى تێپەڕاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ماڵپەڕی"Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان (12ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە "نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى پرێنت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و گەیشتە 62,3 دۆلار".

 

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە کاتێکدایە کە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 60 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی ئەمەریکی 57 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لە شوباتی 2020، چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار و لەماوەی ساڵێکدا نرخی نەوت 61 دۆلاری تێپەڕاند.