گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

رۆژنامەیەكی لەندەنی: ئۆڤەری توركیا بۆ سوپای عێراق دوو ئامانجی لەپشتە

2021.02.12 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەیەكی لەندەنی: ئۆڤەری توركیا بۆ سوپای عێراق دوو ئامانجی لەپشتە

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە كە ئامادەیی دەربڕینی توركیا بۆ بەشكردنی زانیاری و شارەزایی لەگەڵ سوپای عێراق ئۆڤەرێكی خۆڕاییەو هەرچەند عێراق بە پیرییەوە نەچووە، بەڵام ئەنقەرە دوو ئامانجی لێی هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

رۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئەمڕۆ  (12 شوباتی 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ئەوە دەخاتەڕوو  ئامانجەكانی توركیا لەم ئۆڤەرە بریتین لە درێژەدان بەشەڕی پەكەكە لەسەر خاكی عێراق وەك چۆن لەسەر خاكی سوریا دەیكات، لەگەڵ دۆزینەوەی جێگە پێیەك لە عێراق بۆ ڕكابەریكردن یان لاساییكردنەوەى ئێران كە ئامادەییەكی بەهێزی هەیە لەسەرجەم كایەكانی عێراق.

 

ئەلعەرەب باسی لەوەشكردووە تەماعەكانی توركیا لە عێراق و هەڕەشەكانی لە شەنگال درێژكراوەی سیاسەتی دەستوەردان و پەلكێشانی توركیایە لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی كە لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە سیاسەتی باوی پەیڕەوكراو لەلایەن ئەنقەرەوە هەر لە لیبیاوە تا ناگۆڕنی قەرەباغ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان.