گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم کاردانەوەى ئەمەریکا لەبارەى شەڕەکەى چیاى گارە

2021.02.12 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاردانەوەى ئەمەریکا لەبارەى شەڕەکەى چیاى گارە

ناس کورد-

باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە ئەنقەرە تویتێکى لەبارەى شەڕى سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پەکەکە لە چیاى گارە لە باشورى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا سەرەخۆشى لە خێزانى ئەو سەربازانەى تورکیا دەکات کە لە شەڕەکەدا کوژراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە ئەنقەرە (12ى شوباتى 2021) لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند "خەمبارین بە کوشتنی سەربازانی تورکیا لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە. سەرەخۆشی لەخێزانی ئەوانە دەکەین کە کوژراون و پاڵپشتی لە تورکیای هاوپەیمانی ناتۆمان دەکەین".

 

بەرەبەیانى (چوارشەممە 10ی شوباتی 2021) سوپاى تورکیا بۆردومانى چیاى گارەى سەر بەپارێزگاى دهۆکى کرد و دواتر لە ڕێگەى هەلیکۆپتەرەوە هێزى دابەزاند و شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو هێزە و گەریلاکانى پەکەکە سەریهەڵدا.  

 

چیاى گارە 50 کیلۆمەتر لە دهۆکەو دوورە و دوو هەزار و 150 مەتر لە ئاستى رووى دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر سۆلاڤ و بامەڕنێ.