گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاوێژکارێکى کازمى ڕێکارەکانى پاڵپشتیکردنى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات

2021.02.12 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمى ڕێکارەکانى پاڵپشتیکردنى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان ڕێکارەکانى حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشکرا دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە خودى سەرۆک وەزیران گرنگییەکى زۆر بەو بابەتە دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەبدولحسێن هنداوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان (12ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق گرنگییەکى زۆر بە پاڵپشتیکردنى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەدات.

 

وتیشى "سەرۆک وەزیران داواى کردووە پەلە بکرێت لە دابینکردنى شایستە داراییەکانى کۆمسیۆن و دانەوەى ئەو قەرزانەى کە لە ئەستۆى کۆمسیۆنەکەیە.

 

بەوتەى هنداوى، سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە بە پێکهێنانى لیژنەیەکى ئەمنى تایبەت بە هەڵبژاردنەکان کە ئەرکیان بریتى دەبێت لە سەردانیکردنى پارێزگاکان و رێکخستنى لایەنى ئەمنى هەڵبژاردنەکە.

 

رونیشیکردەوە کە بۆ پاراستنى تیمە گەڕۆکەکانى کۆمسیۆن وەزارەتى ناوخۆ دەستەى پارێزگارى دابین کردووە.

 

جەختیشى کردەوە، عەمبارى پارێزراو لەشارى بەغدا و پارێزگاکانى تر بۆ کۆمسیۆن دابین کراوە.

 

لەبارەى چاودێریکردنى پڕۆسەکەشەوە، ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیران وتى "چاوەڕوانى بڕیارى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لەبارەى چاودێریکردنى نێودەوڵەتى هەڵبژاردنەکە".