کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هاوڵاتییەکى سعودی بەردێکى دۆزیوەتەوە کە نوسینێکى ئاینى لەسەرە و مێژووەکەى بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. . بەندەر عەقیل شەمەری، هاوڵاتییەکی سعودییە، بەهۆى ئەوەى لەگەڵ ڕێکخراوێکى گەشتوگوزاریدا کار دەکات، ڕۆژانە سەرقاڵى گەڕان و بەدواداچونە بۆ دۆزینەوەى شوێنەوارى مێژویى، لە پارێزگای تیما لە سعودییە بەردێک دەدۆزێتەوە، نوسینێکى لەسەرە و مێژوەکەى بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. . نوسینەکەى سەر ئەو بەردە مێژوییە، دۆعا و داوای لێخۆشبوونە بۆ کەسێک کە ناوی حەفسى کوڕی عومەرە، لەگەڵ دانیشتوانی تیما بەگشتی، نوسینەکە دەڵێت "خودا لە حەفسى کوڕى عومەر و دانیشتوانى تیما خۆشبێت". . بەهەمان شێوە بەرواری نوسینەکە و ناوی ئەوکەسەی کە نوسینەکەى کردووە لەسەر بەردەکە نوسراوە، کە لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی 108ی کۆچی لەسەر دەستی کەسێک بەناوی هود کوڕی میسەر کوڕی عومەر نوسراوە.