گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار

2021.02.12 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار

 ناس کورد-

شارەزایەك لە بازاڕەكانی نەوت پێشبینی ئەوە دەكات ساڵی ئایندە نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 100 دۆلاری ئەمەریكی، سەرباری ئەو گوشارانەی بەهۆی كۆرۆناوە لەسەر بەكارهێنەران هەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەمریتا سین، گەورە شرۆڤەكاری نەوت لە "ئینێرجی ئێكسپیكتس" لە دیمانەیەكی ئاژانسی بلومبێرگی ئەمەریكی كە "ناس كورد" دیویەتی  (12 شباط 2021) دەڵێت ساڵی ئایندە نرخی نەوت دەگاتە 100 دۆلار بەهۆی سیاسەتی نەختینەییەوە.

 

لەلای خۆشییەوە غینادی شمال، سەرۆكی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە ڕوسیا گەیشتنی نەوت بە 100 دۆلار بەجۆرێك لەخەیاڵ لەقەڵەم دەدات و دەڵێت، "نرخی 60 دۆلار بۆ ئابووری ڕوسیا زۆر باشە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرباری کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆرۆنا لەسەر جیهان، بەڵام بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ڤایرۆسەکە، تاڕادەیەک بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و لەئێستادا لەسەروو 60 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.