ناس کورد-
"ئایا كچێك لە دنیادا هاوسەرگیری نەكردبێت، لە پەشەڕۆژدا پاداشتی شەهیدی هەیە؟".. پرسیارێكە ئاراستەی خانەی فەتوای میسری كراوە لە پەخشێكی راستەوخۆی پەیجەكەیان لە تۆڕی فەیسبوك.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەوبارەیەشەوە شێخ ئەحمەد ویسام، ئەمینداری خانەی فەتوای میسری لە وەڵامێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (12 شوباتی 2021) دەڵێت، " بەڵێ هەر كچێك هاوسەرگیری نەكردبێت و ئارام بگرێت لەسەر ئەوە، لەگەڵ هەوڵدانیدا بۆ هاوسەرگیری ئەگەر مرد پلەی شەهیدی هەیە".
شێخ ویسام ئەوەشی وتووە، "ئێمە كچان هان دەدەین رەتكردنەوەكانیان تەنها لەبەر ڕەتكردنەوە نەبێت، چونكە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) فەرموویەتی هەركەس هات لە ڕەوشت و ئەمانەتی دڵنیابن هاوسەرگیری لەگەڵ بكەن".
ئەمینداری فەتوا ئاماژەی بەفەرموودەیەكیش كردووە كە هەر كچێك دەرفەتی هاوسەرگیری بۆ نەڕەخسابێت و خۆی رەتكردنەوەی نەكردبێت ئەوە پاداشتی گەورەی هەیە و هەركات مرد شەهیدە "وَالْمَرْأَةُ تَمُوتُ بِجُمْعٍ شَهِيدَةٌ".
پێشتریش خانەكە لە فەتوایەكدا وەڵامی پرسیارێكی هاوشێوەی داوەتەوە و دەڵێت كچی عازەبی پاكیزە بمرێت و دانی بەخۆیدا گرتبێت، پاداشتی شەهیدی هەیە لەسەر ڕاڤەی زۆرێك لە زانایان بۆ فەرموودەكان.