گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێندەی نەمابوو’’

جانتا ئەتۆمییەکەی مایک پێنس و ئەگەری ڕوودانی کارەساتێک

2021.02.12 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
جانتا ئەتۆمییەکەی مایک پێنس و ئەگەری ڕوودانی کارەساتێک

ناس کورد-

تۆڕی هەواڵی "سی. ئێن. ئێن"ی ئەمەریکی ئاشکرایکرد، لە کاتی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە، جانتا ئەتۆمییەکەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەو وڵاتە لە مەترسیدا بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕە ئەمەریکییەکە ( 12ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، "جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هەمیشە کۆپییەکی یەدەگی جانتا ئەتۆمییەکەی سەرۆکی پێیە، ئەوەش نەوەک سەرۆک بەهەر هۆیەک نەتوانێت جانتاکەی بەکاربهێنێت." 

 

 

ئاماژەبەوەکراوە، "لە 6 ی کانونی دووەمی ڕابردوودا کاتێک هەڵکوترایەسەر سەر باڵەخانەی گۆنگرێس، یاریدەدەرێکی سەربازیی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، جانتا ئەتۆمییەکەی ناوبراوی لەمەترسی ئاژاوەگێڕان پاراستووە ".

 

بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکا بە تۆڕە ئەمەریکییەکەی وتووە، "سەرکردایەتی وڵاتەکەی لەمەترسی  ڕووداوەکە ئاگادار بووە، ئەوەش دوای بینینی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پەخشکراوە بە تۆمەتی ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا لایەنگرانی خۆی هانداوە  بۆهەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس".

 

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، "پێنس بەیاوەری پاسەوانەکانی بە خێرایی باڵەخانەی کۆنگرێس بەجێدەهێڵن و ئەفسەرێکی سەربازیش جانتا ئەتۆمییەکەی جێگری سەرۆکی هەڵگرتووە و لەسەر قادرمەیەک لە ناو باڵەخانەکەدا دادەبەزن، ئەوەش بەمەبەستی  گەیشتن بە شوێنێکی پارێزراو و ئەفسەرەکە توانیویەتی جانتا ئەتۆمییەکە کۆنترۆڵ بکات".

 

ستاسی پلاستێت، نوێنەری دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا لەوە بارەیەوە دەڵێت، " کاتێک لایەنگرانی ترەمپ گەیشتنە سەرپلیکانەکان تەنها  100 پێ لەو شوێنە دووربوون کە جێگری سەرۆک لەگەڵ خێزانەکەی خۆیان تێیدا حەشاردابوو، تەنها چەند پێیەک لەیەکێک لەدەرگاکانی ئەم ژورەوە دووربوون " .