ناس کورد-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ ده‌قێكی نوێ سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی عێراقدا جێگیرنه‌كراوه و لایەنە شیعەكان لەسەر هیچ دەقێك پێكنەهاتوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی حیزبەكەی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (12 شوباتی 2021) دەڵێت "لایه‌نه شیعه‌كان یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و پشكی هه‌رێم، به‌ڵام هیچ پێشنیارێكیشیان بۆ لیژنه‌ی دارایی نه‌هێناوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختی كرده‌وه تا ئێستا "یه‌ك ده‌ق هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقه كه له پڕۆژه‌یاساكه‌دا دانراوه، به‌ڵام لایه‌نه شیعه‌كان به‌و ده‌قه ڕازی نین و هیچ پێشنیارێكیشیان بۆ لیژنه‌ی دارایی نه‌هێناوه".
بەگوێرەی لێدوان و بەیاننامە فەرمییەكان، كاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌دا ته‌واو بووه و ته‌نیا بابه‌تی پشكی هه‌رێم و هەندێك خشتە ماون و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بە بارێكدا یەكلایی بكرێنەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد ده‌ڵێت، "تا ئێستا دیار نییه كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی ڕۆژی شه‌ممه كۆبوونەوە دەكات".