گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە

د. بەرهەم ساڵح و جێنشینی ئەبوزەبی کۆبوونەوە

2021.02.12 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
د. بەرهەم ساڵح و جێنشینی ئەبوزەبی کۆبوونەوە

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی سەردانێکی بۆ وڵاتی ئیمارات چاویكەوت بە شێخ محەمەد بن زاید، جێنشینی ئەبو زەبی و چەند پرسێکی تایبەت بە هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ئاماژە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات و پێویستی پەرەپێدانی بۆ ئاستێکی بەرزتر بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست بكات.

 

ئەوەش هاتووە، سەرۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و گەلی ئیمارات کرد، بەبۆنەی گەیشتنی كەشتیی "هیوا" بە سەرکەوتوویی بۆ خولگەی هەسارەی مەریخ، ئەمەشی بە سەركەوتنێكی زانستی گەورە و شانازی بۆ گەلانی ناوچەكە دانا، ھەروەھا هیواشی خواست سەركردایەتی و گەلی ئیماراتی دۆست ھەمیشە لە خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی زیاتردا بن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان و جەختكرایەوە لە گرنگی پشتیوانیكردن لە دیالۆگ و كەمكردنەوەی گرژییەكان و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە و ھێنانەدی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەكە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا شێخ محەمەد بن زاید، بەگەرمی سوپاسی سەرۆك کۆماری عێراقی کرد، لەبارەی خۆشحاڵی بۆ ئەو سەرکەوتنەی کە وڵاتی ئیمارات بە دەستیھێناوە، ھاوکات جێنشینی ئەبو زەبی دووپاتیکردەوە کە دەوڵەتی ئیمارات بە بەردەوامی پشتیوانی دەکات لە گەلی عێراق لە پێناو ھێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی.