ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، پۆلیسێکی هاتوچۆ لە قەزای سۆران فیشەکێکی بەخۆیەوە ناوە و بەوتەی کەسوکارەکەی خۆی کوشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سۆران بڵاویکردووەتەوە، دوێننێ پێنجشەممە هاوولاتیەك بەناوی (م ق م) کە تەمەنی 48 ساڵ بووە و پیشە پۆلیسی هاتوچۆ بووە لەمالی خۆی لە قەزای سۆران فیشەکێکی بەركەوتبوو بەچەكی چۆری دەمانچە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان و وتەی کەسوکاری، خۆی تەقەی لە خۆی کردووە و دوای ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە لەهەولێر كۆچی دوای كردووە.
پۆلیسی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێكۆلێنەوە دەستیپێکردووە.