ناس کورد-
بەبڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كورددستان دوو پۆستى باڵای دیکه دراوەتە رێباز حەملان، كه ئێستا یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانه بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی کە وێنه‌یه‌كی ده‌ست "ناس کورد" كه‌وتوه و واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتووه، "بڕیارماندا به راسپاردنی رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وه‌به‌رهێنان بۆ ، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوكات پۆستی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتیی راژە دراوه‌ته رێباز حەملان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕێباز حەملان له ئێستادا راوێژکارى مەسرور بارزانییە بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان.