گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ڕاوچییەک بە بەهاى چوار ملیار دۆلار ماددەى هۆشبەر دەدۆزنەوە و ڕادەستى پۆلیسى دەکەن

2019.05.28 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
چەند ڕاوچییەک بە بەهاى چوار ملیار دۆلار ماددەى هۆشبەر دەدۆزنەوە و ڕادەستى پۆلیسى دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چەند ڕاوچییەک لە ڕۆژهەڵاتى فلیپین نزیکەى 40 کیلۆگرام ماددەى هۆشبەریان دۆزیوەتەوە و ڕادەستى پۆلیسى وڵاتەکەیان کردووە، کە نرخەکەى زیاتر بووە لە چوار ملیار دۆلار. . پۆلیسى فلیپین ڕایگەیاندووە، چەند ڕاوچییەکى فلیپینى لە ئاوەکانى ناوچە هەرێمییەکانى ڕۆژهەڵاتى وڵاتەکە لە شارى جوبات، 12 سندوقیان دۆزیوەتوە کە 39 کیلۆگرام ماددەى هۆشبەرى لە جۆرى (کۆکایین) تێدابووە، دواتر پۆلیسیان لێ ئاگادار کردۆتەوە. . ڕاپۆرتەکەى پۆلیسى ئەو وڵاتە ئاماژەى بەوەکردووە، بە نرخى بازاڕ ئەو بڕە ماددەهۆشبەرە بەرامبەر بووە بە چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلار. . ڕۆدریەگۆ دوتێرتى، سەرۆکى فلیپین لە کابینەکەى خۆیدا هەڵمەتێکى فراوانى دژ بە ماددەى هۆشبەر دەستپێکردووە، چونکە لە ساڵى 2016وە پێنج هەزار هاوڵاتى ئەو وڵاتە بەهۆى ماددەى هۆشبەرەوە گیانیانلەدەستداوە. . .