گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین چارەسەر بۆ پیربوون دەدۆزێتەوە

2021.02.11 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
چین چارەسەر بۆ پیربوون دەدۆزێتەوە

ناس کورد- 

زانا چینییەکان توانیویانە پەرە بەچارەسەرێکی بۆماوەیی نوێ بدەن کەدەتوانێت بەشێک لە کاریگەرییەکانی پیری لەمشکدا کەم بکاتەوە و تەمەن درێژیان بکات، ڕەنگە ئەو ئەنجامانە لە داهاتوودا وەک چارەسەرێک بۆ مرۆڤیش بەکاربهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی کە لەگۆڤاری"جۆڕناڵ ساينس ترانسليشن ميديسن" ( 11ی شوباتی 2021) بڵاوکراوەتەوە و"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە "ئەو چارەسەرە بریتییە لەپچڕانی جینێک بە ناوی CAT7، کە زانایان بۆیان دەرکەوتووە، ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پیربوونی خانەکان".

 

ژیۆ جینگ، پسپۆڕی پزیشکی تایبەت بەپیربوون لەئەکادیمیای زانستی چین دەڵێت ئەو چارەسەرە تایبەتەی کەئەوان بەکاریان هێناوە، یەکەم جارە لەجیهاندا ئەنجامی لەو شێوەیە بەدەست بهێنێت.

 

وتیشى "دوای ماوەیەک کەبریتییە لەشەش تا هەشت مانگ ئەم مشکانە پێشکەوتنێکی گشتی لەڕواڵەتدا نیشاندەدەن و لاشە و ڕوخساریان بەهێزدەبێت و تەمەنیشیان بەڕێژەی لە 25 ٪ زیاتردەبێت".

 

تیمی زیندەوەرزانی سەربە پەیمانگا چینییەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەوان شێوازێکیان بەکارهێناوە بۆ پشکنینی هەزاران لەو جینانە، ئەوەش بەمەبەستی گەڕان بەدوای ئەو جۆرە جینانەی کە دەبنە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون.