گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا لەبارەى ’’جوڵەى پێشمەرگە’’ لەکەرکوک رونکردنەوە دەدات

2021.02.11 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا لەبارەى ’’جوڵەى پێشمەرگە’’ لەکەرکوک رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، هیچ هێزێکى پێشمەرگە لەپارێزگاى کەرکوک بوونى نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق (پێنج شەممە 11ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "هێزەکانى سوپا و پۆلیسى فیدراڵى لەکەرکوکن، هەماهەنگى هەیە لەنێوان ئەوان و پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لەناو شارى کەرکوک نین".

 

خەفاجى جەختیکردەوە، کارى هاوبەش هەیە لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە بۆ روبەڕووبونەوەى تیرۆر و راوەدونانى تاوانى ڕێکخراو، بەڵام هیچ جوڵە و بڵاوبوونەوەیەکى پێشمەرگە لە کەرکوک بوونى نییە.