گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

چەند نیشانەیەکى ترى توشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێن

2021.02.11 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
چەند نیشانەیەکى ترى توشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێن

ناس کورد- 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ، جگە لەوانەى کە ئاشکرا کراون توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا چەند نیشانەیەکى ترى هەیە لەوانەش، لەدەستدانى ئارەزووى خواردن و هاتنى تەزوو بە گیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوی کە ناوەندى "ئیمپریاڵ کۆلێج لەندەن"ى بەرتیانى ئەنجامیداوە، لە لێکۆڵینەوەکەدا کە لەنێوان مانگەکانى 6ى ڕابردو, تا مانگى یەکى ئەمساڵ ئەنجامدراوە و یەک ملیۆن کەسى گرتوەتەوە، دەرکەوتووە کە توشبوون بە کۆرۆنا چەند نیشانەیەکى تریشى هەیە.

 

ئەوەش هاتووە، لە نیشانەکانیش بریتین لە هاتنى تەزوو بە گیاندا، لەدەستدانى ئارەزوى خواردن، سەرئێشتە و ئازارى ماسولکەکان، کە ئەم نیشانانە ئاماژەیەکى بەهێزن بۆ ئیجابیبونى پشکنینەکانى کۆرۆنا.

 

پێشتر زانایان جەختیان لەسەر نیشانەکانى، کۆکەى بەردەوام و لەدەستدانى هەستى بۆنکردن و تامکردنیان وەک نیشانە سەرەکیەکانى کۆرۆنا ئاشکرا کردبوو.

 

بەپێى لێکۆڵینەوەکە، ئەو چینەى کە زیاتر بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن ئەوانەن تەمەنیان لەنێوان 5 بۆ 17 ساڵە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى کەمتر تووشى بەرزبنەوەى پلەى گەرمى و کۆکەى بەردەوام دەبن، هەروەها لەدەستدانى ئارەزوى خواردن زیاتر لەلایەن ئەوانەیە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 54 ساڵە، هەروەها ئەوانەشى لە 55 ساڵ زیاترن بەهەمان شێوەن، نیشانەى ئازارى ماسولکەکانیش زیاتر لەوانەدا دەردەکەوێت کە بەهەمان شێوە تەمەنیان 18 بۆ 54 ساڵە.

 

ماوەى زیاتر لە ساڵێکە پەتاى کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە و تائێستاش نزیکەى 110 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشبون و نزیکەى 2 ملیۆن و 400 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.