گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەى پترۆ دۆلار خەرج دەکرێت

کازمى و لیژنەى هەماهەنگى پارێزگاکان چەند بڕیارێکیان دەرکرد

2021.02.11 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى و لیژنەى هەماهەنگى پارێزگاکان چەند بڕیارێکیان دەرکرد

ناس کورد-

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ لیژنەى باڵاى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکان کۆبوویەوە و چەند بڕیارێکى دەرکرد، لەوانەش خەرجکردنى پارەى پترۆ دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمى (پێنجشەممە 11ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردوەتەوە، كازمى سەرۆکایەتى کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى کردووە و جەختى لەسەر خزمەتکردنى هاوڵاتیان و بەدواداچونى سکاڵاکانیان کراوەتەوە، هەروەها چەند دۆسیەیەکى گرنگى تر باس کران و ژمارەیەک بڕیاریش دران.

 

بەپێی بڕیارەکان، پێویستە وەزارەتى دارایى پارە بۆ سندوقى پترۆ دۆلار و بەشێک لە داهاتى ئەو پارێزگایانەى سەردانیکەریان هەیە دابینبکات.

 

هەروەها سکرتاریەتى دەستەکە ڕادەسپێردرێت بۆ هەماهەنگى کردن لەنێوان ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایى و پارێزگاکان، بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ کردنەوەى حسابى داهاتە ناوخۆییەکانى پارێزگاکان.

 

هەر بەپێی بڕیارەکان، هەروەها وەزارەتى دارایى شایستەى پارێزگا سنوریەکان کە داهاتى دەروازەى سنورییان هەیە خەرج دەکات، ئەوەش بەپێى داهاتى بەردەست.