گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش گەڕان بۆ مانگ

یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەجەب دیاری كرا

2021.02.11 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەجەب دیاری كرا

ناس كورد_

خانەی فەتوای میسری ڕایگەیاند پاش گەڕان و پشكنین بۆ مانگ دەركەوتووە دوای سبەی و ڕۆژی شەممە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەجەبە و بەمەش دوو مانگ كات ماوە بۆ هاتنی ڕەمەزان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خانەی فەتوای میسری لە بڵاوكراوەیەكی كورتدا ئەم ئێوارەیە (11 شوباتی 2021) ڕایگەیاند، پاش گەڕان و پشكنین بۆ مانگ، دەركەوتووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو كە هاوكاتە لەگەڵ 13 شوباتی 2021 یەكەم رۆژی مانگی ڕەجەبە.

 

هەر ئەمڕۆ سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە ئەبوزەبی پایتەختی رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ پێنج شەممە دیتنی مانگی ڕەجەب مومكین نییە لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەهۆی ئەوەی تا ئەمڕۆش مانگی جەمادی دووەم هەر لە ئاسۆدا بووە.  

 

ڕەجەب حەوتەم مانگی ڕۆژ ژمێری كۆچییە، گرنگی و بایەخی تایبەتیشی لای موسوڵمانەكان هەیە بەوپێیەی لە كۆتاییەكەیدا (27) ساڵیادی ئیسرا و میعراجە، هەروەها بەدوای ئەم مانگەدا شەعبان دێت (كوڵە مانگ) كە مانگی پێش هاتنی ڕەمەزانە. 

 

قد تكون صورة لـ ‏‏شخص أو أكثر‏ و‏نص‏‏6024e43fa9bbd.jpg