گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراكسیۆنی گۆڕان: پابەندبوین بە ڕێککەوتننامەکەمان لەگەڵ پارتی

2019.05.28 - 13:37
App store icon Play store icon Play store icon
فراكسیۆنی گۆڕان: پابەندبوین بە ڕێککەوتننامەکەمان لەگەڵ پارتی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پابه‌ندبووه‌ به‌ رێككه‌وتننامه‌کەى لەگەڵ پارتی و دەنگی بە نێچیرڤان بارزانی داوە و دەشڵێت، هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە، پرسی پێكهێنای حكومه‌ت پێش 20ی حوزه‌یران ده‌بێت. عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "ڕاستەوخۆ پرسی چاكسازی دێته‌ په‌رله‌مان و ئه‌مه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شداریكردنی گۆڕان بوو له‌ حكومه‌تدا." ئاماژەى بەوەشکرد، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ سیستمی سیاسی و حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كرد."