ناس کورد-
چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لەکامێراى چاودێرییەوە گیراون لەناو باڵەخانەى کۆنگرێس، ساتەکانى سەرەتاى هەڵکوتانە سەر باڵەخانەکە لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە نیشان دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڤیدیۆکان کە لە چوارچێوەى پرۆسەى دادگاییکردنى دۆناڵد ترەمپ بۆ یەکەمجارە بڵاودەکرێنەوە، دیمەنى نوێ لەبارەى هێرشى لایەنگرانى ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێس دەردەکەوێت.
لەیەکێک لە ڤیدیۆکاندا کە رۆیتەرز بە "ترسناک" ناویبردووە، مایک پێنس جێگرى پێشووى سەرۆکى ئەمریکا دەردەکەوێت کە لەگەڵ ئەندامانى خێزانەکەى بەپەلە دەجوڵێت و باڵەخانەى کۆنگرێس جێدەهێڵێت.
دوێنێ چوارشەممە پڕۆسەى دادگاییکردنى ترەمپ لە ئەنجومەنى پیران دەستیپێکرد.
ڕۆژنامەى "پۆلەتیکۆ"ى ئەمریکى (چوارشەممە، 10ى شوباتى 2021) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لەو کاتەى لە ئەنجومەنى پیران دادگایکردنى ترامپ بەڕێوەچووە، ناوبراو لەڕێگەى تەلەفزیۆنەوە لە یانە تایبەتەکەى بە گۆڵف لە ناوچەى مارالاگو لە ولایەتى فلۆریدا یارى کردوە.
Never-before-seen security footage from the U.S. Capitol shows officer Eugene Goodman leading Sen. Mitt Romney away from the violent mob. pic.twitter.com/V310S2n4mB
— The Recount (@therecount) February 10, 2021
Never-before-seen security footage from the U.S. Capitol shows officer Eugene Goodman leading Sen. Mitt Romney away from the violent mob. pic.twitter.com/V310S2n4mB
— The Recount (@therecount) February 10, 2021Footage of Pence being evacuated pic.twitter.com/pMzXw69ddJ
— Acyn Torabi (@Acyn) February 10, 2021