گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەی ئاشکراکرا

سەرچاوە کەشناسییەکان: بەهێزیترین شەپۆلی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2021.02.11 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوە کەشناسییەکان: بەهێزیترین شەپۆلی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفربارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بە بەهێزترین شەپۆلی ئەمساڵ دادەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە نوێترین پێشبینی خۆیدا لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای هەرێمەوە (پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021) بڵاویکردووەتەوە، "بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە شەوی دووشەمە 16ی شوبات،  واتە ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێکی مامناوەند بۆ بەھێزی بارانبارین و بەفر بارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ئەگەری شەپۆلەکە 60% جێگیر بووە ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " سەرەتا کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە بە باران دەستپێدەکات دواتر بەھۆی کاریگەری بەھێزی بارستە ھەوایەکی سارد لەرۆژانی 18 بۆ 19ی مانگ شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دەکەین بەفر لەھەریەکە لە سەنتەری شارەکانی (دھۆک، سلێمانی، ھەڵەبجە و ھەولێر ) ببارێت و پلەکانی گەرمی  بەرادەیەکی بەرچاو نزمببنەوە."

 

ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت، " ئەم شەپۆلە بەیەکەم شەپۆلی بەفربارین دادەنێین لەماوەی ئەمساڵدا کە بەو ڕادەیەی چاوەران دەکەین کاریگەری بەھێزتربێت لە شەپۆلەکانی ڕابردووی بارانبارین و بەفر بارین لەناوچەکەدا ."