گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین هەنگاوى رێککەوتن

وادەى یەکلاکردنەوەى پشکى هەرێم لەبودجە راگەیەنرا

2021.02.11 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى یەکلاکردنەوەى پشکى هەرێم لەبودجە راگەیەنرا

ناس کورد-

 

تەلەفزیۆنى فەرمى حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە، رۆژى شەممەى داهاتوو لیژنەى دارایی کۆبوونەوەکانى دەستپێدەکاتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەى پشکى هەرێم لە پڕۆژەى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقییە  (11ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، یەکلاییکردنەوەى پرسی پرۆژەى بودجە چاوەڕوانى رێککەوتنى سیاسییە لەنێوان هەرێم و بەغدا، شەممەى داهاتووش لیژنەى دارایی کۆبوونەوەکانى بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو پرسە دەستپێدەکاتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، رادەستکردنى کۆى داهاتى نەوتى هەرێم بەبەغدا دواى بڕینى بڕى بەکاربردنى ناوخۆیی و پێدانى شایستە داراییەکانى کۆمپانیاکان بە نەوت، ناوەڕۆکى ئەو کۆپییە جێگرەوەیەیە کە هەندێ لایەن بۆ کۆپییە حکومییەکەى ناو پڕۆژەى بودجە لەبارەى پشکى کوردەوە پێشکەشیان کردووە.

 

بەپێی راپۆرتەکە، کورد ئەو پێشنیازە رەتدەکاتەوە  و چاوەڕوانیش دەکرێت شاندێک لە هەرێمەوە بچێتە بەغدا بۆ ئەوەى دوایین هەوڵ بدات بۆ چارەسەرى ئەو پرسە.

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق (11ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "ئەوەی دەوترێت گۆڕانکاری لە بڕگەیەکی پرۆژەکە کراوە لە بەرژەوەندی هەرێم ڕاست نییە و پرۆژە یاساکە هەمان ئەو پرۆژەیەیە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە و هیچ بڕگەیەک زیاد نەکراوە و گۆڕانکاریشی تێدا نەکراوە".  

  

سەبارەت بە دوایین هەڵوێستی لایەنە شیعییەکان لەسەر ناردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وتی "تا ئێستاش داواکارییەکانیان ڕوون نییە و نازانین داوای چی دەکەن".  

  

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق باسى لەوەشکرد، هیچ وادەیەک بۆ هاتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیاری نەکراوە "ئەگەر بێنەوە سودی نییە چونکە هێشتا داواکارییەکی ڕوون نییە تاوەکو گفتوگۆ و دانوستانی لەسەر بکرێت بۆ ئەوەش دەبێت لایەنە شیعییەکان داواکارییەک بخەنە ڕوو ئەو کات شاندەکە بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەسەری".  

  

جەختیشى کردەوە "لایەنە شیعییەکان جۆرێک لە نەرمییان پێوە دیارەو وەکو پێشتر مامەڵە ناکەن".