گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

فرۆشى دۆلار لە بانکى ناوەندى زیاتر لە حەوت ملیار کەمیکردووە

2021.02.11 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
فرۆشى دۆلار لە بانکى ناوەندى زیاتر لە حەوت  ملیار کەمیکردووە

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى حکومى عێراقى رایگەیاند، فرۆشى دۆلار لە بانکى ناوەندى زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار کەمیکردووە لەماوەى کەمتر لە دوو مانگدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، فرۆشى دۆلار لە بانکى ناوەندى حەوت ملیار و 250 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە لەو کاتەوە کە نرخەکەى گۆڕاوە، بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى رابردوو.

 

وتیشى "دەروازەکانى گەندەڵى کەمبوونەتەوە دواى دیاریکردنى نرخە نوێیەکە، هەروەها بڕیارەکە یارمەتیدەر بووە بۆ پارێزگارى لەدراوى قورس، فرۆشى پێشوو هۆکارێک بووە بۆ گەندەڵى بانک و حەواڵەکان".

 

لە بەروارى 19ى کانونى یەکەمى 2020 نرخى دۆلار بەرانبەر دینار لەلایەن عێراقەوە بەرزکرایەوە و نرخى 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار دیاریکرا بۆ فرۆشتنى بە هاوڵاتییان.

 

لەدواى دەرکردنى بڕیارەکەوە بانکى ناوەندى رێوشوێنى توندى دانا بۆ مەزادى دۆلار و ئاستى فرۆشى دۆلار دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینى.