گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ژمارەیەک پزیشکی ددان لە هەولێر گردبوونەوە ’هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی دەکەن’

2021.02.11 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک پزیشکی ددان لە هەولێر گردبوونەوە ’هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی دەکەن’

ناس کورد-

ژمارەیەک لەپزیشکانی ددان لەشاری هەولێر دژی گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی شارەکان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن "بڕیارەکە بۆ گواستنەوەمان هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 11ى شوباتى 2021) ژمارەیەک لە پزیشکانی ددان لە شاری هەولێر گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە "ناس کورد" بینەری بوو بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و دژایەتی خۆیان لە بەرانبەر گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی شارەکان دەربڕی و ئاماژەیان بەوەشکرد، دژی ئەوە بڕیارە ئامادەن هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگرنە بەر دژ بەو بڕیارە چونکە ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسای فەرمانبەرانە.

 

وتیشیان "ژمارەی ئەو پزیشکانە نزیکەی 250 پزیکشن کە پێشتر لەکاتی تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی-ددان دوو دەورەیان بینیوە و کە ساڵێکی دەورەکەیان لە دەرەوەی شارەکانە و هەرکات ئەو دەورەیەشیان تەواو کرد لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ناونیشانی پزیشکی شارەزایان پێدەدرێت و دواتر ڕاژەیان دەگوازرێتەوە بۆ ناو شارەکان، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونی پزیشکەکە، بەڵام لەئێستادا بەهۆی ئەوەی 5 ساڵە پزیشکانی ددان دانەمەزراون و لەدەرەوەی شارەکان پزیشک نییە پەنایان بردووە بۆ گواستنەوەی پزیشکانی ناو شارەکان بۆ دەرەوەی شار و ئەوەش پێچەوانەی یاسایەو بووەتە جێگەی نیگەرانی پزیشکانی ددان.

 

جەختیان لەوەشکردەوە، ئەگەر ناڕەزایەتییەکانیان ئەنجامی نەبێت پەنا دەبەنە بەر بایکۆتکردن و گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی.