گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى نەوتى عێراق پێشنیارى کەمکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەکات 

2021.02.11 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى نەوتى عێراق پێشنیارى کەمکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەکات 

ناس کورد- 

وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر هەرێمى کوردستان ئاستى هەناردەکردنى ڕۆژانەى نەوت دابەزێنێت ئەوا عێراق زیاتر لە3 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و بەپێچەوانەشەوە دەبێت عێراق قەرەبووى ئەوە بکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق (11ى شوباتى 2021) لەمیانەى راپۆرتێکى ماڵپەرى بلومبێرگ-ى ئەمەریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەگەر هەرێمى کوردستان ڕێژەى هەناردەى نەوت بەبڕى 200 هەزار بەرمیل کەمبکاتەوە ئەوا عێراق 3 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە هەناردە دەکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە ، ئەگەر هەرێمى کوردستانیش پابەندى دابەزاندنى هەناردەکردن نەبوو ئەوا عێراق وەکو قەرەبووکردنەوەش هێشتا دەتوانێت بەرهەمهێنانى کەمتر بکات لەو ڕێژەیە و لە چوارچێوەى رێکەوتنەکەى ئۆپیکدا بمێنێتەوە.

 

 بەپێى ئەو داتایانەى میدیا ئەمەریکییەکە لەسەر هەناردەى نەوتى هەرێم کۆیانکردووەتەوە، هەرێم لەمانگى کانوونى دووەمى ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیلى هەناردە کردووە و ئەمەش دەبێتە هۆى دابەزینى هەناردەکردنى نەوت لەسەر ئاستى عێراقدا.

 

وەزیرى نەوتى عێراق پێشبینى ئەوەش دەکات بۆ مانگى شوبات بێجگە لەهەرێم هەناردەى نەوت بگاتە 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا ئەمەش زیاتر یاخود کەمتر دەبێت لەو ژمارەیەى کە مانگى تشرینى دووەم بەدەستى هێنا.