گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەناڵەكە لە دوبەیە

ڕەغدی سەدام لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیی نوێدا دەردەكەوێت

2021.02.11 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەغدی سەدام لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیی نوێدا دەردەكەوێت

ڕەغدی كچە گەورەی سەدام حسێن، زنجیرەیەك دیمانەی رۆژنامەوانی لەگەڵ كەناڵی "العربية" ی سعودی تۆماركردووە كە بارەگاكەی لە شاری دوبەی ئیماراتە و بڕیارە لەماوەی داهاتوودا پەخش بكرێن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە توێتكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (11 شوباتی 2021)، ڕەغدی كچە گەورەی سەرۆكی لە سێدارەدراوی عێراق سەدام حسێن، باسی لەوەكردووە لە كاتێكی دواتردا دیمانەكە پەخش دەكرێت و ئەمەش دەركەوتنێكی دەگمەنی ناوبراوە پاش چەندین ساڵ ژیان دوور لە چاوی كامێرا لە عەممانی پایتەختی ئوردن. 

 

ڕەغد كە تەمەنی 54 ساڵە باسی لەوە نەكردووە ئاخۆ مەرامی سیاسی هەیە بۆ داهاتوو یان دیمانەكان تەنها وەك گێڕانەوەی بیرەوەرییە. 

 

ڕەغد هاوژینی حسێن كامیلی وەزیری پیشەسازییە سەربازییەكانی سەدام و ئامۆزای ناوبراو بوو كە دواتر بەهۆی یاخیبوون و هەڵهاتنی بۆ ئوردن پاش گەڕانەوەی لە 1996 كوژرایەوە. لەدوای 2003 ڕەغدیش لەلایەن ئوردنەوە داڵدە درا، هەرچەندە لەسەردەمی نوری مالیكی لە 2007 داوای ڕادەستكردنەوەی بە عێراق كرایەوە لە رێگای ئینتەرپولەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئوردن داواكەیان ڕەت كردەوە. 

نتيجة بحث الصور عن رغد صدام حسيننتيجة بحث الصور عن رغد صدام حسين