گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراقی بوون

فڕۆكەی F16 بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشی كرد لە حەمرین

2021.02.11 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆكەی F16 بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشی كرد لە حەمرین

ناس کورد- 

لەئۆپراسیۆنێکى تایبەتى هێزەکانى عێراق لەسەڵاحەدین، چەند فڕۆکەیەکى ئێف 16ى عێراقى ئەو ناوچانەى چیاى حەمرینیان بۆردۆمانکرد کە چەکدارانى داعش خۆیان تێدا حەشارداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

شانەى ڕاگەیاندنى جەنگى عێراق (11ى شوباتى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بەپێى چەند زانیارییەکى وردى هەواڵگرى و بەفەرمان و هەماهەنگى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان فڕۆکە جەنگیەکانى عێراق لەجۆرى ئێف 16 چەند هێرشێکى ئەنجامداوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەهێرشى فڕۆکەکاندا چەند شوێنێک کراونەتە ئامانج کە لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە لەناوچەکانى چیاى حەمرین بۆ خۆشاردانەوە بەکارهێنراوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو هێرشانە لەچوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانى چەند یەکەکەى سەربازى سەڵاحەدیندا ئەنجامدراوە و سەرجەم ئەو ئەشکەوت و شوێنانە وێرانکراون کە چەکدارانى داعش خۆیان تێدا حەشاردەدا.