گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیگەرانن لە دواكەوتنی

باڵیۆزی ئیسرائیل ژمارە تەلەفۆنی ناتەنیاهۆ بەتویت بۆ بایدن دەنێرێت: پەیوەندی پێوە بكە

2021.02.11 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزی ئیسرائیل ژمارە تەلەفۆنی ناتەنیاهۆ بەتویت بۆ بایدن دەنێرێت: پەیوەندی پێوە بكە

ناس كورد_

ناس كورد_

باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان، دانی دانون، داوای كرد لە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا، پەیوەندی بە سەرۆك وەزیران بنیامین ناتەنیاهۆوە بكات و لەرێگەی تویتێكیشەوە ژمارە مۆبایلەكەی  بڵاوكردەوە بۆ ئەو مەبەستە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانون لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (11 شوباتی 2021) دەڵێت " جۆ بایدن تۆ پەیوەندیت كرد بە سەرۆكی وڵاتانەوە: كەنەدا، مەكسیك، بەریتانیا، هیند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یابان. ئوستورالیا، كۆریای باشوور و ڕوسیا، ڕەنگە ئێستاش كاتی ئەوە هاتبێت پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە بكەیت كە نزیكترین هاوپەیمانی وڵاتە یەكگرتووەكانە". لە كۆتاییشدا ژمارە مۆبایلی ناتەنیاهۆی بۆ ئەو مەبەستە داناوە. 

 

ناتەنیاهۆ چوار ساڵ بەر لەئێستا زۆر شانازیی دەكرد بەوەی ترەمپ پاش ماوەیەك لە دەستبەكاربوونی پەیوەندی پێوەكردووە، بەڵام ئێستا چاوەڕوانی پەیوەندی بایدن دەكات و نیگەرانە لە دواكەوتنی، بەتایبەت كە ئەو لە مانگی ئازاری داهاتوو هەڵبژاردنی لەپێشە و ئەم پەیوەندییەش زۆر گرنگە بۆی. 

 

لەمبارەیەشەوە ڕۆژنامەی "جروزاليم بوست" ئیسرائیلی نووسیویەتی " 195 دەوڵەت هەن لە جیهاندا، جۆ بایدن پەیوەندی بە سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی 188 یان نەكردووە، بەڵام تەنها ئیسرائیل نیگەران و دڵەخورتێی هەیە لە دواكەوتنی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە".

me_ga.php?id=2552