گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکى ترى شەڕەکەى گارەى راگەیاند

2021.02.11 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکى ترى شەڕەکەى گارەى راگەیاند

ناس کورد- 

وەزارەتى بەرگرى تورکیا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا کوژرانى سەربازێکى ترى راگەیاند کە لە شەڕەکەى گارە بریندار بوو. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە راگەیەندراوى وەزارەتى بەرگرى تورکیا (11ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژە بە گیانلەدەستدانى سەربازێکى ترى تورکیا کراوە کە لەشەڕەکەى گارە لە باشورى کوردستان بریندار بوو. 

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتە لەکاتێکدایە کە سوپاى تورکیا (چوارشەممە 10ى شوباتى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا جەختی لەوە کردەوە، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەى بەرەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە دوو سەربازى تورکیا کوژراون و چوار سەربازى تریش بریندار بوون.  

  

بەرەبەیانى دوێنێ (چوارشەممە) سوپاى تورکیا بۆردومانى چیاى گارەى سەر بەپارێزگاى دهۆکى کرد و دواتر لە ڕێگەى هەلیکۆپتەرەوە هێزى دابەزاند و شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو هێزە و گەریلاکانى پەکەکە سەریهەڵدا.