گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ ئەوەی فراکسیۆنی حزبەکەی دەنگی پێنەدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

2019.05.28 - 13:05
لەگەڵ ئەوەی فراکسیۆنی حزبەکەی دەنگی پێنەدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
ناس کورد- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان. . لە میانەی بڵاوکردنەوەی تویتێک لە هەژماری خۆی لە تویتەر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئاماژە بەوە دەکات "مایەی شانازیم بوو كە پێنج ساڵی قورسمان پێكەوە تێپەڕاند، دڵنیام كە لێهاتوویی و روئیای ئەو، سەركەوتنی لە ئەركە قورسەكەی كە بەشێكی بریتی دەبێت لە رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد، مسۆگەر دەكەن". . پیرۆزباینامەکەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە لەدانیشتنی ئەمڕۆ (سێشەممە)ی پەرلەمانی کوردستاندا کە تایبەت بوو بە دەنگدان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکەی کرد و لە ئەنجامدا بارزانی بە دەنگی 68 پەرلەمانتار بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا. . لەبارەی بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، پێشتر ناس کورد لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی بڵاوی کردەوە، هۆکارەکەی بۆ نەگەیشتن بە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتییە لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەسەر پشکی یەکێتی. https://twitter.com/qubadjt/status/1133308849711198209 .