گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بایدن كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بە سەرەتایەكی بێ پێشینە دەستپێكرد

2021.02.11 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بە سەرەتایەكی بێ پێشینە دەستپێكرد

ناس کورد- 

لەمیانەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەى لەپنتاگۆن، جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا دەستپێکى وتەکانى تایبەت کرد بەئازادکردنى ژنە چالاکوانێکى سعودییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا کە " ناس کورد " بینویەتى ، سەرۆکى ئەمەریکا وتى "پێش ئەوەى  دەستپێبکەم هەندێ هەواڵى خۆشم پێیە کە حکومەتى سعودیە هەستاوە بەئازادکردنى ژنە چالاکوانێکى دیارى مافەکانى مرۆڤ".  

 

وتیشى، ئەو ژنە لجين هەزلولە و چالاکوانێکى بەهێزى بوارى مافەکانى ژنانە و ئازادکردنیشى کارێکى دروستە و هەر دەبوو بەو کارەش هەستایە.

 

لەکۆتایى ساڵى 2018 بەتۆمەتى زیانگەیاندن بەبەها ئاینى و نیشتیمانیەکان و دەست تێکەڵکردن بەمەبەستى هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى سعودیە لجین هەزلول دەستگیرکرا و ساڵى پاریش سزاى زیندانیکردنى زیاتر لە5 ساڵى بەسەردا سەپێنرا.