گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەڵگەنامەیەکى دزەپێکراو لەبارەى تێکشکاندنى فڕۆکە ئۆکرانیەکە ئاشکرا دەکرێت 

2021.02.11 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامەیەکى دزەپێکراو لەبارەى تێکشکاندنى فڕۆکە ئۆکرانیەکە ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

دواى تێپەڕبوونى زیاتر لەساڵێک بەسەر ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا، حکومەتى کەنەدا کەزۆرترین هاوڵاتى بووەتە قوربانى لەڕوداوەکەدا لەئێستادا سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە لەتۆمارێکى دەنگى کە تیایدا گومان دەکرێت ڕوداوەکە بەئانقەست ئەنجام درابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

تۆڕى هەواڵى (سى بى سى) کەنەدى (11ى شوباتى 2021) لەڕاپۆتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاشکراى کرد حکومەتى کەنەدا بەدواداچوون بۆ تۆمارێکى دەنگى دەکات کە دزەى پێکراوە و پێدەچێت دەنگى محەمەد جەواد زەریفى وەزیرى دەرەوەى ئێران بێت کە باس لەوە دەکات ئەگەرى ئەوە هەیە فڕۆکە ئۆکرانیەکە بەئانقەست پێکرابێت.

 

بەپێى ئەو میدیایە، لەتۆمارە دەنگییەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەزار ئەگەر بۆ خستنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە هەیە لەوانەش بوونى دەستى تێکدەر هێرشەکەى ئەنجامدابێت.

 

هەر بەپێى ئەو میدیا کەنەدییە، چەند مانگێک لەدواى ڕوداوەکە، زەریف وتویەتى لەسەر ئاستى باڵاى حکومەت و سوپاى ئێران ڕاستیەکان ئاشکرا نەکراون و ئەوەش هۆکارى زۆرە کە بەوان نەوتراوە لەبەر ئەوەى ئەگەر ئەوانە ئاشکرا بکەن ئەوا لەبەرژەوەندى سیستمى بەرگرى ئێراندا نابێت.

 

لەسەر ئەو ڕوداوەش ڕالف جۆدال ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى کەنەدا ڕایگەیاند، سەرقاڵى لێکۆڵینەوەى وردن لەتۆمارە دەنگیەکە و مامەڵەش لەگەڵ هەموو بەڵگەیەکدا بەجدى دەکەن و لەچاوەڕوانى کەسوکارى قوربانیانیش تێدەگەن کە چاوەڕێ هەڵماڵینى پەردەن لەسەر لایەنە نادیارەکانى ڕوداوەکە.

 

کەناڵە کەنەدییەکە ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، دەنگى چەند کەسێکى تریش لە تۆمارە دەنگییەکەدا دەبیسترێت بۆ سەلامەتى ئەوانەى دزەیان بەو تۆمارە دەنگییە کردووە وردەکارییەکەى ئاشکرا ناکەن.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، تۆمارە دەنگییەکە زانیارى زۆر هەستیارى تێدایە و بۆى هەیە ژیانى چەندەها کەس بخاتە مەترسییەوە و لەئێستادا پۆلیس و دەزگاى هەواڵگرى سەرقاڵى دروستى ئەو تۆمارە دەنگییەن.

 

بەرەبەیانى (8ى کانوونى دووەمى 2020)، فڕۆکەیەکى ئۆکرانیى کەویستى لەتارانەوە بفڕێت بەموشەکى سوپاى پاسداران کەوتە خوارەوە و نزیکەى 176 سەرنشینى گیانیانلەدەستدا، ئەو کات دەسەڵاتدارانى ئێران هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، لەگەرمەى کاردانەوەکانى ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەى قاسمى سولەیمانى، سیستمى بەرگرى ئێرانى لەئینزاردا بووە و بەهەڵە ئەو کارە ئەنجامدراوە.