گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینى وەزیرى نەوتى عێراق بۆ نرخى نەوت لەمساڵدا 

2021.02.11 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى وەزیرى نەوتى عێراق بۆ نرخى نەوت لەمساڵدا 

ناس کورد- 

وەزیرى نەوتى عێراق پێشبینى ئەوە دەکات، نرخى نەوت بۆ ساڵى 2021 لەنێوان 56 بۆ 63 دۆلاردا بمێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوتى عێراقى (11ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى سپۆتنیگى ڕووسى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، عێراق درێژە بەپابەندبوونى خۆى بەڕێککەوتنى ئۆپیک دەدات و داواى بەخشینى نەکردووە لەبڕیارەکەى ئەو رێکخراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، تێکڕاى بەرهەمهێنانى نەوت لەعێراقدا لەنێوان سێ ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل ڕۆژانەیە لەم مانگەدا گەر بێتو هەرێمى کوردستان پابەند ببێت بەدابەزینى ئاستى هەناردەکردنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەبدولجەبار جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، بەپێى ڕاپۆرت و پێشبنیىەکانى ڕێکخراوى وزەى نێودەوڵەتى نرخى نەوت تا ماوەیەکى دیاریکراو لەنێوان 58 بۆ 63 دۆلاردا دەمێنێتەوە و ڕەنگە لەکۆتایى ساڵدا بگاتە 60 دۆلار و پێشبینى ئەوە ناکەن نرخەکەى بگاتە 65 دۆلار.