گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى کۆمسیۆن لەبارەى گۆڕینى بنکەى دەنگدان 

2021.02.10 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى کۆمسیۆن لەبارەى گۆڕینى بنکەى دەنگدان 

ناس کورد-

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر گۆڕینی بنکەی دەنگدان بۆ ئەو کەسانەی کە خێزانەکانیان لە بنکەیەکی دیکەدایە لە نێو پارێزگایەک یان بۆ پارێزگایەکی تر. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنەکە ( 10ی شوباتی 2021) کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد"  کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بڕیاریانداوە ڕێگە بەو کەسانە بدرێت کە مافی دەنگدانیان هەیە لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگدان، ناویان بگوێزنەوە بۆ ئەو بنکەیەی کە ناوی خێزانەکانیانی تێدایە لە ناو پارێزگاکەدا یان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر، جگە لە حاڵەتەکانی ڕاگرتنی گۆڕانکاری". 

 

کۆمسیۆن لەڕاگەیەندراوەکەدا داوای لەو دەنگدەرانە کردووە کە بەنیازن ئەو گۆڕانەکارییە بکەن   سەردانی بنکەی تۆمارکردن بکەن  لە ناوچەی جوگرافی خێزانەکانیان، بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیەش پێویستە فۆرمی بەشە خۆراک کە ناویان لەگەڵ ناوی خێزانەکەیانە، ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی یان کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر لە بایۆمەتری تۆمار نەکراون". 

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "کە میکانزمێکی نوێی داناوە کە لەڕێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن داتاکانیان جگە لە پارێزگا ڕەسەنەکانی خۆیان نوێ بکەنەوە ئەوەش بەپێی ئەو بەڵەگەنامانەی کەلایان هەیە، دواتردەتوانن لە رۆژی دەنگدان لە پارێزگاکانی خۆیان دەنگ بدەن".