گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەندامێکى لیژنەى دارایى وردەکارى گفتوگۆکانى هەرێم و ناوەند لەبارەى بودجەوە ئاشکرا دەکات

2021.02.10 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکى لیژنەى دارایى وردەکارى گفتوگۆکانى هەرێم و ناوەند لەبارەى بودجەوە ئاشکرا دەکات

ناس كورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق وردەکارى گفتوگۆکانى نێوان هەرێمى کوردستان و لیژنەى دارایى پەرلەمان ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، هەر کەس لێدوانیی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم ببیستێ و ببینێ دەزانێ کە جدی نین لە رێکەوتن و پابەندبون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق (چوارشەممە، 10ى شوباتى 2021) لەمیانەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردەوە و "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند،  گفتوگۆکانی کۆتایی لەسەر بودجەى 2021 دەکەونە هەفتەی داهاتوو، هێشتا ماددەی یانزە یەکلانەبۆتەوە و لەبەردەم چەند پێشنیارێکدایە.

 

ئاماژەى بەوەشدا، زۆرینەیان لە چوارچێوەی ئەو دەقە دەخولێنەوە  کە 250 هەزار بەرمیل نەوت یاخود داهاتەکەی لە هەرێم داوا دەکات، تەنها دارشتنەکان جیاوازن، بە درێژایی 45 رۆژ کۆبونەوە ڕێگەمان نەداوە هیچ بڕگەیەکی نادەستوری دژی هەرێم لە ڕەشنوسی یاسای بودجەدا دابنرێت.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى جەختیلەوەشکردوەتەوە، چەندین برگەیان لە بەرژەوەندی هەرێم و لە چوارچێوەی مافە دەستوریەکاندا جێگە کردۆتەوە، هەر کەس لێدوانی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم ببیستێ و ببینێ دەزانێ جدی نین لە ڕێکەوتن و پابەند بون.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەو گروپەی داکۆکی لە سیاسەتی هەڵەی نەوتی هەرێم دەکەن خەمی گیرفانی خۆیانە نەک هەرێمی کوردستان، هەندێکیان ئامادەن هەموو هەرێم بکەنە قوربانی نەوت و نەوتیشیان تەنها بۆ بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەى خۆیان دەوێت.