گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى جیهانى ڕێگە بە بەکارهێنانى ڤاکسینێکى تر دەدات

2021.02.10 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى ڕێگە بە بەکارهێنانى ڤاکسینێکى تر دەدات

ناس کورد- 

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕەزامەندیدا لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسینى ئەسترازینیکا بۆ ئەوانەى تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە، تەنانەت بۆ نەوە نوێکانى کۆرۆناش.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

گروپى ستراتیژى ڕاوێژکارى شارەزایانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى (چوارشەممە، 10ى شوباتى 2021) لە ڕێنماییەکى نوێدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە  بڵاوی کردەوە، ڤاکسینى ئەسترازینیکا دەتوانرێت بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ڕێنماییەکاندا هاتووە، تەنانەت لە حاڵەتى بوونى نەوە گۆڕاوەکانى کۆرۆناشدا ڤاکسینەکە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

 

ڤاکسینى ئەسترازینیکا لەسەر ئاستێکى فراوان لە بەریتانیا بەکاردەهێنرێت و چەندین وڵاتى ترى جیهانیش ڕەزامەندیان لەسەر بەکارهێنانى داوە.

 

لاى خۆشیەوە کۆمپانیاى ئەسترازینیکاى بەریتانى- سویدى هەماهەنگى لەگەڵ کۆمپانیاى "ئاى دى تى بیۆلۆجیکا"ى ئەڵمانى کردوە بۆ خێراکردنى بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکە.