گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەى ’نزیکبونەوەیەکى گەورە’ لەنێوان هەرێم و بەغدا 

2021.02.10 - 22:26
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەى ’نزیکبونەوەیەکى گەورە’ لەنێوان هەرێم و بەغدا 

ناس کورد- 

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆکانى نێوان هەرێمى کوردستان و لیژنەى دارایى شەفاف و جدى بوون و لێکنزیکبونەوەیەکى گەورە لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (چوارشەممە، 10ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، کۆبونەوەى نێوان دیوانى چاودێرى دارایى حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان ئیجابى بوو، گفتوگۆکان بەردەوامن و دنیابینیەکى هاوبەش هەیە بۆ دۆزینەوەى چارەسەر لە ڕێگەى پەنابردن بۆ دەستور بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم کێشەکان.

 

ڕونیشیکردەوە، گفتوگۆکانى نێوان وەفدى هەرێم و لیژنەى دارایى پەرلەمان شەفاف و جدى بوون بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکیەکان، هەروەها لێکنزیکبونەوە لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە تایبەت بە کەیسە ناکۆکەکانى نێوانیان بەتایبەتى پرۆژە یاساى بودجەى 2021 کە گرنگترین یاسایە چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە ژیانى هاوڵاتیانەوە هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق جەختیلەوەشکردەوە، هەردولا ڕەزامەندن لەسەر پابەندبون بە ڕێککەوتنە نەوتیەکان و ڕەخساندنى کەشێکى گونجاو بۆ بەردەوامبون لەسەر لێکتێگەیشتنەکان و پێشخستنى بەرژەوەندى نیشتمانى و پاراستنى ڕێککەوتن و هاوبەشییە نیشتمانیەکان و تێپەڕاندنى سیاسەتى سەپاندنى ئیرادە.

 

بەشیر حەداد داواش دەکات، پەنا بۆ یەکلاکردنەوەى ناکۆکیەکان نەبردرێت لە ڕێگەى مەبدەئى زۆرینە و کەمینە و پێویستە شایستە دەستوریەکان بچەسپێنرێت بۆ پێکهاتە سەرەکیەکان و دادپەروەرى بەرامبەر هەموان بەدیبهێنرێت و پرۆژە یاساى بودجە دوربخرێتەوە لە ناکۆکیە سیاسیەکان.