گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک ’ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو’

2021.02.10 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک ’ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو’

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەریوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی (10ى شوباتى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-بنکەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکردووە بەناوی (م.ز.ح) لەدایکبووی 1975 کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا، پێشتریش بەھەمان ھۆکار بڕی پێنج ملیۆن دیناری لێسەندبوو. 

 

ئاماژە بەوەش کراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیر بکرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی رونیکردۆتەوە "لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".